ئارام ئاڵی، کەمال قازانی، ڕەحیم قادری، کامەران غەزالی، عوسمان عومەرنەژاد، شێرزاد شێخی، بێهزاد مەسلەحەت، بێهروز حەمزەپوور، محەمەد حسێن پوور، ڕەحیم ئەحمەدزادە و محەمەد ئەحمەد پوور لەگەڵ ٢ لاو بە ناوەکانی شاکار عومەرزادە و بڕیار محەمەدیانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سەردەشت دەستبەسەرکران. ئەم هاوڵاتییانە پاش ٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتە […]

ڕۆژی شەممە دووی خاکەلێوەی ١٤٠٤ بە بیانووی بۆنەیەکی ئایینی تایبەتی شیعە، کۆمەڵێک لە خەڵکی تورکزمانی شاری ورمێ، بەپێی بانگەوازی مەلایەکی شیعە کۆبوونەوە. ئەم کۆبوونەوەیە کە دەیتوانی چالاکییەکی ئاسایی و ساڵانەی پەیڕەوانی ئەم ئایینە بێت، بە شێوەیەکی ئاگاهانە لەلایەن ناسیونالیستە پان تورکەکانەوە کرایە ئامرازێک بۆ دروستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان […]

ڕاوین موتاعی، بەڕێوەبەری خوێندگە ئامادەییەکانی شاری دێولان، لەلایەن دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییەکانی ئیدارەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن لە کارەکەی دوورخرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کاناڵی شورای هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، ڕاوین موتاعی، بەڕێوەبەری خوێندنگە ئامادەییەکانی شاری دێولان لە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن دوورخرایەوە. لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا دوورخستنەوەی […]

ساریا و ئەوین ئەحمەدی، ٢ خوشکی لاو و ڕۆژبین ئەفسوون، هاوڵاتییانی دانیشتووی شاری ورمێ کە ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی ڕەشەمە دەستبەسەرکرابوون، بە دانانی کەفالەت لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ساریا ئەحمەدی، تەمەن ١٧ ساڵ و ئەوین ئەحمەدی، تەمەن ١٦ ساڵ و ڕۆژبین ئەفسوون، […]

بە ڕاگەیاندنی ناسنامەی چوار هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی بیلال دادڕەس، موحەممەد نیکپەی، ئارام نیکپەی و موحەممەد ئاشتەک، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بۆ لانیکەم ٥ هاوڵاتی بەرز بۆتەوە. ڕۆژی دوێنێ دەستبەسەرکرانی تەحسین دادڕەس ڕاگەیەندرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لانیکەم ٥ هاوڵاتی لە شاری مەریوان […]

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، جیهان سەرلەنوێ شایەتی یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بوو. کەرتی غەززە، ناوچەیەکی کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە دانیشتووانەکەی لە گەمارۆی هەمەلایەنەی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیلدا دەژین، جارێکی تر کەوتۆتە بەر بۆردومانی بەردەوام. بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، تەنها لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە […]

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. 🔸لەم هەژمارەدا ٥٢ […]

سۆما محەمەدڕەزایی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سۆما محەمەدڕەزایی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی ئەنجامدراوە و تا […]

ئارەزوو جەلیل زادە، مامۆستای خوێندنگەکانی شاری سەردەشت، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئارەزوو جەلیل زادە، مامۆستای خوێندنگەکانی شاری سەردەشت، پاش ٢ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری «سورکێو»ی ئەم شارەدا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «سورکێو» لە شاری بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «سینا ڕۆستەم پوور» […]