نووسەر؛ شۆڕش کەریمی وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی یەکەم؛ ڕاپۆرتی کێشە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی گفتوگۆی زۆر لەسەر چەمکی “یەکگرتوویی” و “چەوساندنەوە” کرا. “هاوپەیمانی” بۆ “چەوساندنەوە” لە ناوەندی ئەم گفتوگۆیەدایە. بۆ نموونە، مەهدی نەسیری، نوێنەری پێشووی خامنەیی لە ڕۆژنامەی کەیهان و لە توندڕەوی حیزبی ئیلاهی دوێنێ، باس […]

دوو کۆڵبەر لە کاتی تێپەڕین لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، ئەشکەنجە و لێدانی هێزەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم دوو کۆڵبەریان لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-بانە دەستبەسەر کردووە و دوای لێدان و ئەشکەنجەیرکی زۆری ئەم کۆڵبەرانە […]

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی١٤٠٢، کۆلبەرێک لە کاتی تێپەڕبوونی لە سنووری نەوسوود لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سەلمان ئەمیری” کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی شکانی سەختی”کەمەر”ی بووە و بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی […]

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لە بۆسە و تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری “حاجی عۆمەران”ی پیرانشار دوو کۆلبەر بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری “حاجی عمران” لە پیرانشار، تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]

ڕۆژی هەینی، ڕێبەندانی ١٤٠٢، “بیلال شاهرۆخ” لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لە شاخێک لە هێڵی سنووری نەوسوود لە کاتی کۆڵبەریدا، لاقی بریندار بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بیلال شاهرۆخ کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “بانەوڕێ”ی سەربە شاری پاوە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە و لاقی بریندار بوو.هاوکات لە هەمان ڕۆژدا […]