“عادل محەممەد نژاد” و “ئومێد ئیبراهیمی”، دوو کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوون.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/12/photo1702204512-1024x605.jpeg)
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “عادل محەمەد نژاد” تەمەن ٢١ ساڵ و “ئومێد ئیبراهیمی” تەمەن ٢٠ ساڵ، دوو گەنجی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی- بانە برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرته “ئومێد ئیبراهیمی” لاقی کراوەتە ئامانج و برینداربووە.
بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.
لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.