بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو شەممە، ٩ی بەفرانباری١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە دەمانچەی ساچمەیی لە سنووری هەنگەژاڵ بانە، بەشی خوارەوەی جەستەی بریندار بوو.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “محەمەد زیبایی” ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “ملە”ی سەر بە شاری سەقزە.

شایەنی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

هەورامان: برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ

ی دسامبر 31 , 2023
کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزاییە سنورییەکانی ناوچەی هەورامان، بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢, کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «بەهمەن دوپلورەی» دانیشتووی مەریوان، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ لە بەرزاییە سنوورییەکانی ناوچەی هەورامان بە سەختی برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە کە سەری بە سەختی برینداربووە، […]

You May Like