بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە “لاقی” بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “پەرویز قادری”، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، باری تەندروستی ناوبراو به ناجێگیر ڕاگەیەنراوە و بۆ چارەسەر بۆ ناوەنده پزیشکییەکانی شاری سنه گواستراوەتەوه.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم

س ژوئن 4 , 2024
هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری شاری مەریوان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکیان بریندار کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەهۆی دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “سەلاح” ناسراو بە سەلاح هالوژان، خەڵکی گوندی “هالوژان”ی سەر بە سەوڵاوا […]

You May Like