بانە: برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ئێوارەی دووشەمە ١٤ ڕەشەمەی ١٤٠٢, هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە،تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە بانە دوو کۆڵبەر برینداربوون کە ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی «فەخرەدین یوسفی» بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە و ناسنامەی کۆڵبەرەکەی دیکە لە لێکۆڵینەوە دایە.

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە کە ئەم کۆڵبەرانە بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی «سەڵاحەدین ئەیوبی» لە شاری بانە گوازراونەتەوە بەڵام «فەخرەدین یوسفی» بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی «تاڵقانی» لە شاری کرماشان گوازرایەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان: بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی عەبدوڵا ڕەهنەوەرد

س مارس 5 , 2024
“عەبدوڵا ڕەهنەوەرد”، هاووڵاتی شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ڕۆژ لە دەستگیرکرانی، هێشتا لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا بەبێ چارەنووسی لە گرتووخانەدا بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتی گوندی «گیلی کران» لە شاری مەریوان، لە کاتێکدا لە گرتووخانە بەسەردەبات کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەلایەنی […]

You May Like