برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود
بهپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە كۆڵبهر نیوز، شەوی چوارشەممە 17ی مانگی خاکەلێوەی 1401، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “دیار ئەمینی” بە سەختی بریندار كراوه.
بهپێی ئهو ههواڵه، “دیار ئەمینی” خەڵکی گوندی “هانێ گەرمەڵە”یە و بە مەبەستی وهرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یهكێك له بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە کراوە. جێگای ئاماژەیە کە دوێنێ شەو دوای بریندار کرانی ئەم کۆڵبەرە تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە چەکدارەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە.