بۆکان؛ دەسبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەشەوی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان بە ناوەکانی لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگا دەربکەن، ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردوون.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتی ئەو دوو هاووڵاتییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

به‌خشینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی لاوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ سێ نه‌خۆش

ش آگوست 12 , 2023
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوی “ئه‌شكان عه‌باسی” كه‌ تووشی زه‌ربه‌ی مه‌غزی ببوو، ژیانی تازه‌ی به‌ چه‌ند كه‌سی خاوه‌ن پێداویستی دا به‌خشی. به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌شكان عه‌باسی” له‌ ڕووداوێك دا تووشی “تڕۆمای گه‌ردن” و مه‌رگی مه‌غزیی بوو، ناوبراو پاش پێنج ڕۆژ به‌سته‌ری بوون ڕاگوێزی […]

You May Like