به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، كۆمیته‌ی ئینزیباتی و حه‌راسه‌ت ٢٠٠ خوێندكاری كچی زانكۆی بوعه‌لی هه‌مه‌دانیان به بیانووی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تی، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خوابگا بێبه‌ش كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی خوێندن له ئێران، به‌رپرسانی زانكۆی بوعه‌لی هه‌مه‌دان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، ٢٠٠ خوێندكاری كچیان به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی حیجابی ئیجباری و به‌شداری كردنیان له ناڕه‌زایه‌تی، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خوابگا بێبه‌ش كردووه. به‌وته‌ی خوێندكاران، به‌رپرسانی كۆمیته‌ی ئینزیباتی و حه‌راسه‌ت به خوێندكارانیان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر خوابگاتان ئه‌وێت، ئه‌بێ به‌ڵێننامه واژۆ بكه‌ن.