تاران؛ ئازادیی ناهید خوداجوو، سودابە فخارزادە و ئازەر کروندی

ناهید خوداجوو، سودابە فخارزادە و ئازەر کروندی (کوروندی) موسازادە زیندانییانی سیاسی لە زیندانیی قرچەک ورامین ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ خەرمانانی ١٤٠٤، ناهید خوداجوو چالاکوانی ناسراوی کرێکاری، سودابە فخارزادە و ئازەر کروندی (کوروندی) موسازادە لە زیندانیی قرچەک ورامین ئازادکران. هێشتا ناوەڕۆکی ئازادیی ئەوان نادیارە بەڵام لەوانەیە ئەم ئازادیی پێشوەختەیە بەهۆی دەرچوونی «لێبوردنی گشتی» ئەنجامدرابێت.

ئازەر کروندی (کوروندی) موسازادە لە هەشتی گەلاوێژی ١٤٠٢، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ئێڤین گواسترایەوە. ئازەر کروندی، لە بەفرانباری ١٤٠٠، لەلایەن لقی ٢٦ دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاران بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادراوە. ئەم سزایە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای تاران پەسەندکراوە.

سودابە فخارزادە، زیندانییەکی دیکە لە کۆتایی ڕەشەمەی ١٤٠١، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە پارکی چیتگەر لە تاران دەستبەسەرکراوە. ناوبراو پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٢، بۆ بەندی ژنانی زیندانیی ئێڤین گواسترایەوە. ناوبراو لە جۆزەردانی ١٤٠٣، لەلایەن لقی ٢٦ دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بە پێنج ساڵ زیندان سزادراوە.

لەبارەی ناهید خوداجوو ، ئەم چالاکوانەی کرێکاری لە دووی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ زیندانیی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ئێڤین گواسترایەوە. ناوبراو لە دەی گەلاوێژی ١٣٩٨، لەلایەن لقی ٢٦ دادگای شۆڕشی تاران دادگایی کراوە و بە شەش ساڵ زیندان و ٧٤ لێدانی شەلاق سزادراوە. سزای ناوبراو لە دادگای لێکۆڵینەوە پەسەندکراوە.

شایانی باسە، ئەم زیندانییانە پاش هێرشەکانی مووشەکی ئیسرائیل بۆ زیندانیی ئێڤین، لەگەڵ زیندانییانی ئەم زیندانە بۆ زیندانیی قرچەک ورامین گواسترابوونەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ڕاپۆرتێک لە لێپرسینەوە و هەڕەشە لە دایە نەهیە ڕەحیمی لە دایکانی دادخواز

س سپتامبر 16 , 2025
دایە نەهیە ڕەحیمی لە دایکانی دادخوازی کوردستان و دایکی هەمیشەزیندوو ڕامین فاتحی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی دەستبەسەرکراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ خەرمانانی ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی، دایە بەهیە ڕەحیمی تەمەن ٧١ ساڵ، لە دایکانی دادخوازی کوردستان و دایکی […]

بابەتی پەیوەندیدار