جوانڕۆ؛ مەحکوومکردنی ئیرەج موحەممەدزادە بە دوو ساڵ زیندان

موحەممەدزادە ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن دادگاوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣ دانیشتنی دادگای ئیرەج موحەممەدزادە، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری جوانڕۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر هادی چراغی بەڕێوەچوو. ئیرەج موحەممەدزادە بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی ناڕاستی» و «تێکدانی تێڕوانینی گشتی» بە ٢ ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتنی دادگای ئەم ڕۆژنامەنووسە بەبێ ئامادەیی پارێزەرەکەی بەڕێوەچوو. شایانی باسە ئیرەج موحەممەدزادە سەرەتا بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، کە حوکمی ناوبراو بە ٢ ساڵ زیندانی تەعلیقی گۆڕدراوە.

ئیرەج موحەممەدزادە لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە و پاش ڕۆژێک بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن و بە شيوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەی دادگا ئازادکرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مارکس چۆن دەیڕوانیە سزای ئێعدام و ژیانی ئینسان؟

ی مه 26 , 2024
نووسین و ئامادە کردنی: سەعید ئەمانی 170 ساڵ لەوپێش واتە لە ساڵی 1853 مارکس نووسراوەیەکی کورت، بەڵام گرینگ و پڕ بایەخی سەبارەت بە ئێعدام نووسی. لە نێوان سەرجەم نووسراوەو بەرهەمەکانی مارکس دا، ئەم نووسینە پێدەچێ تاکە نووسراوەی ئەو بێت کە بە تایبەتی لە بارەی پرسی سزای ئێعدام نووسیویەتی.   نووسراوەکەی […]

You May Like