به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “حامید سه‌یف پاناهی”یان كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی شاری سنه له‌و چاوپێكه‌وتنه دا وێڕای نیشاندانی یه‌كڕیزی خۆیان بۆ داكۆكی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی رڕۆڵه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. شایانی باسه كه “حامید سه‌یف په‌ناهی” له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه له نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.