“نەجمەدین ئەلیاسی”، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، نەجمەدین ئەلیاسی هاووڵاتی خەڵکی گوندی «ئاسناوە»ی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم راپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

