هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هەورامان برینداربووە و بۆ نەخۆشخانەی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «ئەسەد» خەڵکی نەودشە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری «تەتە» لە هەورامان برینداربوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە گواسترایەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، بە گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ١٧ کۆڵبەر واتا (٤٦٪) کوژراون و ٢٠ کۆڵبەر واتا (٥٤٪) برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٣٢ حاڵەت واتا (٨٦٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١ کۆڵبەر واتا (٪٣) کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری عێراق (حرس الحدود) بۆتە هۆی کوژرانی ئەم منداڵ کۆڵبەرە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

توندوتیژی دژی ژنان لەناو بنەماڵە و کۆمەڵگا و شوێنی کار

ش نوامبر 22 , 2025
یەکێک لە بەئازارترین دەردەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، بریتییە لەتوندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان. دەردێکی بێسنوور، کە هیچ چین و توێژ وگەورە و بچووکێک ناناسێت، لە هەموو شوێنێک بوونی هەیە، لە هەر شوێنێک ژنێک هەبێت لە بۆسەدایە بۆ ئەوەی ئازاری بدات. دەردێکی کە زۆرتر، بەرۆکی ژنانی هەژار و کەمدەرامەت، ژنانی کرێکار، ژنانی ناوماڵ، […]

بابەتی پەیوەندیدار