دیواندەرە؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

کاوە چوپانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، کاوە چوپانی تەمەن ٣٨ ساڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر دوکانی ئەم هاوڵاتییە هەوڵی دەستگیرکردنی ئەم هاووڵاتییەیان داوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادوەری ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەت و شوێنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کامێران؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س فوریه 13 , 2024
کارزان ئاسم و یاسر حوسێنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان “کارزان ئاسم” هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی شاری کامێرانیان لە بازگەی چوونە ژوورەوەی شاری کامێران دەستبەسەر کردووە و بۆ […]

You May Like