دەستبەسەرکردنی دوو خوشکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “زریان مەلایی” و “زیلان مەلایی”، دوو خوشکی خەڵکی شاری سنە، لە ماڵەکەیان لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەرکران.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “زریان مەلایی” و “زیلان مەلایی”، دوو خوشکی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

زریان مەلایی خوێندکاری وەرزی یەکەم لە ئەندازیاری تەلارسازی و زیلان مەلایی خوێندکاری وەرزی دووەم لە ئەندازیاری تەلارسازی لە کۆلێژی تەکنیکی کچانی سنە، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی باوکیان لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ئەو دوو خوشکە سنەییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و نەبوونی زانیاری لە بارودۆخی بەیان فەرەجوڵڵاهی

د آگوست 14 , 2023
بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی، تا ئێستا دەستبەسەر و نادیارە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە. […]

You May Like