“عەلی ئەڵڵاوەیسی” بەندکراوی سیاسی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عەلی ئەڵڵاوەیسی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە سنە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ناوبراو لە گوڵانی ١٤٠١، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی “دادوەر سەعیدی” بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی ڕژیم و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم” بە ٢ ساڵ بەندکردن مەحکووم کرابوو. ناوبراو لە کۆتاییدا لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان، بە تۆمەتی “تەبلیغ لە دژی ڕژیم، هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و ڕێکخستنی کۆمەڵەی دژە یاسایی” بە ٤ ساڵ بەندکردنی تەعلیقی و ٥ مانگ بەندکردنی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەم هاووڵاتیەی خەڵکی شاری سنە لە خەرمانانی هەمان ساڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکردن دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئەم شارە گواسترایەوە. ناوبراو پاش ٥ مانگ بە تەواوبوونی ماوەی مەحکوومیەتی لە گرتوخانە ئازاد کرا.