سنە؛ هاشم ساعدی باوکی سارینا ساعدی بە زیندانیکردن و شەلاق لێدان سزای بەسەردا سەپێندرا

هاشم ساعدی، باوکی سارینا ساعدی تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی زینا لە شاری سنە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە شەش مانگ و نیو زیندان و ٤٠ شەلاق مەحکووم کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ لە ئاگادارییەکدا، کاک هاشم ساعدی باوکی سارینا ساعدی تەمەن ١٦ ساڵ، یەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی زینا لە شاری سنە، ئاگادار کرایەوە کە حوکمی شەش زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و نیو مانگ زیندانی و ٤٠ شەلاق لێدان مەحکومە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کاک ساعدی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێکی هەڵبژێردراو و سەردانی خێزانەکەی لێ زەوتکرا.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، هاشم ساعدی باوکی سارینا ساعدی، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی سنە و یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا، پاش زیاتر لە ١٠ ڕۆژ دەستبەسەری، لە زیندانی بۆکان ئازاد کرا، بەدانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی، تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا.
هاشم ساعدی لە ١٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، دوای ئەنجامدانی گردبوونەوەی ناڕەزایی ژمارەیەک بنەماڵە کە داوای یارمەتی یاسایییان دەکرد لە گۆڕی دانیال پایبەندی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی ١٩ی جۆزەردانی١٤٠٢، دوابەدوای ڕێوڕەسمی لەدایکبوونی دانیال پایبەندی، ئەو منداڵەی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١دا گیانی لەدەست دا، ژمارەیەک بنەماڵە و هاووڵاتی لە گۆڕستانی ئایچی سەقز بە وتنەوەی دروشم ناڕەزایەتییان دەربڕی.

سارینا ساعدی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانی خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەرکوتگەرەوە لێیدرا و لە ئەنجامی ئەو لێدانانە گیانی لەدەست دا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

نوسود، گیر خواردنی زیاتر لە ٢٠٠ کۆڵبەر لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س جولای 4 , 2023
ماوەی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێرە نزیکەی ٢٠٠ کۆڵبەر لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان گیریان خواردووە و دەستیان بە خۆراک و ئاو نەگەیشتووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، لە دوێنێ دووشەممە 12ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ەوە، زیاتر لە ٢٠٠کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری تەتە کەوتوونەتە بۆسەی هێزە سەربازییەکان و ناتوانن بچنەوە […]

You May Like