ئەمیر سەیدی چالاکوانیی مەدەنی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئەمیر سەیدی چالاکوانیی مەدەنی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەرکردووە.
ئەمیر سەیدی پێشتر لە سی گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە مەهاباد دەستبەسەرکرا و لە شەشی خەرمانانی ١٤٠٢ بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ گواسترابوویەوە. پاش شەش مانگ دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە بە کەفالەتی چوار ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی ئازادکرابوو و پاش ماوەیەک لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەترکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

