سەقز؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئەمجەد ساڵح زادە

مەحکوومکردنی ئەمجەد ساڵح زادە بەپێی پێدانی دوازدە ملیۆن تمەن سزای نەقدی لە لقی دووی جێبەجێی حوکمی دادگای شاری سەقز جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣، مەحکوومکردنی ئەمجەد ساڵح زادە هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز، بەپێی پێدانی دوازدە ملیۆن تمەن سزای نەقدی لە لقی دووی جێبەجێی حوکمی دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سەقز جێبەجێ کرا.

ئەمجەد ساڵح زادە لە خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی «چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران» بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و دادگا بەپێی یاسای کەمکردنەوەی سزای تەعزیری حوکمی زیندانی ناوبراو، بە پێدانی شازدە ملیۆن تمەن سزای نەقدی گۆڕی. لە کۆتاییدا حوکمی ئەم هاووڵاتیە بە کرداری مادەی ٤٤٢ بە پێدانی دوازدە ملیۆن تمەن سزای نەقدی کەمکرایەوە.

ئەمجەد ساڵح زادە لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت کرا و پاش ڕۆژێک لێکۆڵینەوە بە پێدانی بارمتەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە ئازادکرابوو.

کۆبوونەوەی لێکۆڵینەوەی ئەم هاووڵاتیە لە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لە لقی یەکی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی سەقز بەڕێوەچوو و ناوبراو بە «چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران» تاوانبار کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دەوری دووەمی گاڵتەجاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم و پەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

د مه 13 , 2024
دەوری دووەمی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی هەینی ٢١ی گوڵان کۆتایی هات. تەنانەت میدیاکانی ژێر تیغی سانسۆریش باسیان لەوە کرد کە بەشداری خەڵک لە دەوری دووەمدا ئێجگار کەم بووە. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، لە تاران، ڕەی، شمیرانات، پەردیس و ئیسلام شار بەشێوەیەکی گشتی، ٥٥٢ هەزار دەنگی دروست خراوەتە ناو سندووقەکانی دەنگدان، […]

You May Like