سەقز؛ دەستگیرکردنی تاهیر سوڵتانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

تاهر سوڵتانی، وەرزشکاری کیک بۆکسێنی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، تاهر سوڵتانی، وەرزشکاری کیک بۆکسێنی خەڵکی شاری سەقز و یەکێک لە خاوەن میدالیاکانی ئەم بەشە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە لە وەرزشگای شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تاهر سوڵتانی خاوەنی چەندین میدالیای زێڕە لەسەر ئاستی پارێزگا و وڵات.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە و تا ساتەوەختی ڕاپۆرتەکەش هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکە و شوێنی دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوەی دڵسۆز میری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

چ سپتامبر 13 , 2023
دلسۆز میری، خوێندکاری خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، دلسۆز میری، خوێندکاری خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و دوای […]

You May Like