شنۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێچارەنووسی یوسف حاجی خۆش

یوسف حاجی خۆش، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ سەرەڕای تێپەڕینی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریدا، هێشتا هەر دەستبەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەری یوسف حاجی خۆش، چالاکی کورد خەڵکی شاری شنۆ تێدەپەڕێت و ناوبراو هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەرە و بێچارەنووسە.

سەرەڕای بەدواداچوونی خێزانی ناوبراو لە سەرچاوەکانی ئەمنی و دادوەری دەربارەی دۆخی ناوبراو، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.

یوسف حاجی خۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کوردە و خەڵکی گوندی «کۆنە قەڵا» سەربە شاری شنۆیە، لە ١٣ گوڵانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا.

ناوبراو تا ئێستا تەنیا جارێک خێزانەکەی بینیوە.

هێشتا لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم چالاکەی کورد زانیاری بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سۆنامی گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا، هەموو سنوورەکانی بەزاندووە

پ مه 23 , 2024
ڕەهەندەکانی گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا ئەوەندە بەربڵاو و شێوازەکانی هێندە فرەچەشنن کە هاوشێوەکەی لە کەمتر شوێنێکی جیهان دەبینرێت. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی گەندەڵی ناوخۆییەوە، لە زومرەی گەندەڵترین وڵاتانی جیهانە. گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامیدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە و بووەتە هۆی پەرەسەندنی نادادپەروەری و هەژاری و دیاردە نائاساییە کۆمەڵایەتییەکان. دزییە ملیارد […]

You May Like