شەعبان محەمەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە مەریوان دەستبەسەرکرا

ڕاپۆرت: سەعید ئەمانی

“شەعبان محەمەدی”، چالاکی پیشەیی مامۆستایان سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەمە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ لە ماڵەکەی خۆی‌دا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم چالاکە پیشەییە جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: “کاروانێک لە هێزە ئەمنییەتییەکانی مەریوان سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی شەعبان محەمەدی و بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوون‌کردنەوەی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.”

شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران

ڕاپۆرت؛ سەعید ئەمانی

ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، پاش ١٠٠ ڕۆژ دەسبەسەری هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.

ئەو دوو چالاکە سێنفییە هەتا کاتی دادگاییەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٤ی جۆزەردان، ئەو دوو چالاکە سێنفییە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکانیان ڕایگەیاندبوو کە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون.

ئەو دوو ئەندامەی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان، لە بەندی ٢٠٩ی ئەمنییەتیی زیندانی ئێڤین، بۆ بەندی گشتیی ئەو زیندانە ڕاگوێزرابوون.

مەئموورانی ئەمنییەتی، ئەو دوو چالاکە سێنفییە و بنەماڵەکانیانی ناچار کردبوو کە پێکەوە بە زمانی فارسی قسە بکەن.

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕ، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ شەعبان محەممەدی ئازاد کرابوو.

مەسعوود نیکخا ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕ، بە دانانی کەفاڵەت لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، دووبارە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابووەوە.

شەعبان محەممەدی، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕ، پاش چوونەدەرەوە لە ماڵەکەی و لە گۆڕەپانی “باوەڕەشی”ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

پێشتریش لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠دا، شەعبان محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، پاش ١٠٨ ڕۆژ دەسبەسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

سەعید ئەمانی

Next Post

گیان لە دەست دانی کۆڵبەرێک بە هۆیی ڕاوەستانی دل-وە لە نەوسوود

ش فوریه 5 , 2022
گیان لە دەست دانی کۆڵبەرێک بە هۆیی ڕاوەستانی دل-وە لە نەوسوود بە پێی هەواڵێک کە بە کۆڵبەرنیوز گەیشتوە شەوی ڕابردو ۳۰ ڕێبەندانی ۱٤۰۰ لە سنوری نەوسوود کوڵبەرێکی تەمەن ۵۰ ساڵان بە ناوی عەلی درویشانفەرد بە هۆیی بەفر و سەرما و هەروها قورسی کۆڵەکەی دوایی ئەوایی کۆڵەکەی ڕادەستی خاوەن کۆڵ کردوە […]

You May Like