پەرویز سەداقەت، شیرین کەریمی و مەهسا ئەسەدوڵڵانەژاد، سێ لێکۆڵەر کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرابوون، ئێوارەی چوارشەممە بە کەفالەت ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ خەزەڵوەری ١٤٠٣، پەرویز سەداقەت، شیرین کەریمی و مەهسا ئەسەدوڵڵانەژاد، سێ لێکۆڵەر و چالاکوانی زانستی کۆمەڵایەتی کە لە ١٢ خەزەڵوەری ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرابوون، بە کەفالەت ئازادکران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم سێ لێکۆڵەرە و دواتر پشکنینی ماڵەکانیان کردووە، دەستیان بەسەر کەرەستەی تایبەتی ئەواندا گرتووە و دەستبەسەریان کردوون.
پەرویز سەداقەت و شیرین کەریمی، لە کۆمەڵناسان و وەرگێڕانی سەربەخۆن و مەهسا ئەسەدوڵڵانەژاد بە ناوی لێکۆڵەری زانستی کۆمەڵایەتی دەناسرێن.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری ورد لەبارەی تۆمەتەکانی دژی ئەم سێ لێکۆڵەرە نادیارە.

