سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی عەلی شیری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سائین قەڵا هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە چواردەی خەرمانانی ١٤٠٤، عەلی شیری، هاوڵاتی خەڵکی گوندی «قوزلوی هەوشار»ی سەربە سائین قەڵا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی عەلی شیری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سائین قەڵا هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەی دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

