مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی دووبارەی زارا نەبی زادە

زارا نەبی زادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، پاش بانگهێشتی تەلەفونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دووبارە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، زارا نەبی زادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، پاش بانگهێشتی تەلەفونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دووبارە دەستبەسەرکرا.

ناوبراو کە پێشتریش لە ماوەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا، لە ٤ی بەفرانباری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، ئەم جارە لەگەڵ کوڕە ٥ ساڵەکەی دەستبەسەرکران و بۆ زیندانی ورمێ گواسترانەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی دووبارەی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە، ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە بەفرانباری ١٤٠١، دووگیان بووە و بەهۆی ئەشکەنجەوە منداڵەکەی لەدەستدابوو.
ئەم هاووڵاتیەی خەڵکی شاری مهاباد، پاش ماوەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئازادبوو و بەم حاڵەوە تا ئێستاش لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکاندایە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

هەڵبژاردنی سیاسی پاش ژن ژیان ئازادی و جێبەجێکردنی پرۆژە سووتاوەکان لەلایەن جەلالیزادەکان!

ش ژوئن 1 , 2024
نووسەر؛ د.موحسین سوهرابی وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی بەدرێژایی مێژوو بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی ئەوانەی ڕادیکاڵترن، زیاتر لە پاش سەرەتا نشێویان هەبووە و پاش نشێویان هەندێک جار گەیشتوونە ئامانجی کۆتایی و سیستەمی کۆنەپەرستیان ڕوخاند، یان لاوازبوون لە ساتێک بە ڕووکەش دۆڕاون. بەڵام خاڵی هاوبەشیان لە خاڵێک بۆ خاڵێکی دیکە، ڕوانگەیەکە کە […]

You May Like