بە تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا هێشتا لە بارودۆخی “مەسعود ئەحمەدی” زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەسعود ئەحمەدی، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. بەتێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا هێشتا لە شوێنی مانەوە و بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانی خانەوادەکەی. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردنی مەسعود ئەحمەدی، ماڵەکەی ناوبراویان پشکنیووە.
شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.