سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی مەهدی وەلیزادە، هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی مەهدی وەلیزادە، هاووڵاتی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە، هێشتا لە دەستبەسەر و بێ چارەنووسیدا بەسەر دەبات.
ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣، لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.