ئەمڕۆ شەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەیدا حوسێن پووری، خوشکی ئازاد حوسێن پووری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کرا و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، شەیدا حوسێن پووری، خوشکی ئازاد حوسێن پووری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد کرا و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کارمەندانی ئیدارەی ئیتلاعات شەیدا حسێن پوورییان ئاگادار کردووەتەوە کە خۆی لە بەشداریکردن لە هەر بانگەواز و کۆبوونەوەیەک لە سەرودەمی ٢٥ی خەرمانان و هەروەها چالاکی کردن لە سۆشیال میدیادا بەدوور بگرێت.
جێگای ئاماژەیە کە یەکشەممەی ڕابردووش شەهروز حوسێن پووری برای ئازاد حسێن پووری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کرا و پێی ڕاگەیەندرا کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا خۆی و خوشکەکانی بێن بۆ ئەم ئیدارە و بەڵگەنامە و پاسپۆرتەکانیان ڕادەستی ئیدارە بکەن، هەروەها کارمەندانی ئەمنییەتی ئاگاداریان کردبووەوە کە خۆی لە هەر چالاکیەک بەدوور بگرێت.