خەلیل ڕەسوڵ زادە و عەزیز حالخالی هاووڵاتییانی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، خەلیل ڕەسوڵزادە تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی “شاولە”ی سەر ە شاری نەغەدە، و عەزیز حالخالی دانیشتووی شاری نەغەدە، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتیانه به شێوەی جیا و له ماڵەکانیان و بەبێ فەرمانی دادگا ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەو هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.