نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی هەڵدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە 

کۆڵبەرێک بەهۆی هەڵدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٢, کۆڵبەرێک بەهۆی لێدان و هەڵدانی بەرد لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود “لاقی” بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی کۆڵبەرە «یەحیا وەیسی» ڕاگەیەندراوە کە بەهۆی سەختی برینەکەی لەلایەن ئەو کەسانەی لەوێ بوون بۆ نەخۆشخانەی نەوسود گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە: گواستنەوەی «شەریفە محەمەدی» لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت بۆ بەندیخانەی سنە

ی دسامبر 31 , 2023
«شەریفە محەمەدی» چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گواستراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەدوای تێپەڕینی ٢٦ ڕۆژ بەندکردن و نادیاری لە دۆخی «شەریفە محەمەدی» ڕۆژی شەمە ٩ بەفرانباری ١٤٠٢ لەڕێی پەیوەندی تەلەفونیی لە بەندیخانەی ناوەندی سنەوە، گواستنەوەی خۆی بۆ ئەوێ ڕاگەیاند. هێزەکانی ڕژێم لە ١٤ سەرماوەزی ١٤٠٢ […]

You May Like