سیامەک هیاسی و ئالان داغدار، هاووڵاتیانی خەڵکی بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیان، هێشتا لە زیندانی ورمێدان.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سیامەک هیاسی و ئالان داغدار، هاووڵاتیانی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیان، هێشتا لە زیندانی ورمێ دەستبەسەرن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم هاووڵاتیانه پاش پێنج مانگ له دەستبەسەرکردنیان له یەکێک له ناوەنده ئەمنییەکانی ورمێ بۆ زیندانی ئەم شاره گوازراونەتەوه.
دەگوترێت ئەو هاووڵاتیانە لە دوای دەستگیرکردنیانەوە دەستیان بە پارێزەرێکی هەڵبژێردراو ڕانەگەیشتووە.
لە ٢٩ی خاکەلێوە ئالان داغدار و لە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، سیامەک حەیاسی بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی ئەو هاووڵاتیانەی خەڵکی گوندی حاجیاوای بۆکان لەبەردەستدا نییە.