ڕاگەیاندنی دەبیرخانەی کۆمەڵە دژ بە تاوانی سەلەفییەکان لە کوردستان

ڕۆژی سێ شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، فاڕووق ڕەشیدی ٣٥ساڵ تەمەن لە لایەن چەند ئەندامی گروپێکی تاوانباری سەلەفی لە گەڕەکی حەماڵئاوای شاری سەقز، پەلامار دەبرێتە سەری و لە نەخۆشخانەی “شەفای” ئەو شارە گیانی لە دەست دەدات. فاڕووق ڕەشیدی کرێکاری بیناسازی، ٣٥ساڵ تەمەن و باوکی منداڵێکی ٦ مانگانە بوو. فاڕووق بە زەبری چەقۆی دڕندانەی سەلەفییەکان گیانی لە دەست دەدات.
هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنج شەممەی حەوتووی ڕابردوو ٢٩ی گەلاوێژ لە شاری سنە، هونەرمەندێک بە ناوی “کەریم قەوامی” دەکەوێتە بەر پەلاماری وەحشییانەی سەلەفییەکان لە گەڕەکی “عەباس ئاوا”ی ئەو شارە و گیانی لە دەست دەدات و براکەیشی بە ناوی “خالید قەوامی” بە سەختی بریندار و ڕاگوێزی نەخۆشخانە دەکرێت. بیانووی تاوانی کوشتنی کەریم قەوامی لە سنە و فاڕووق ڕەشیدی لە شاری سەقز، بێ ڕێزی بە ئیسلام و ئیسلامییەکان لە لایەن گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان باس کراوە.
ئەو دوو کردەوە تیرۆریستی و جەنایتکارانەیەی سەلەفییەکان لە کوردستان یەکەم جار نییە ڕوودەدات و بێ گومان تا کۆماری ئیسلامیش لە دەسەڵات بێ جنایەتی وەها دووپات دەبێتەوە و پاڵپشتی ئەم تاوان و تاوانبارانە ڕاستەوخۆ و ژێربەژێر ناوەندە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییە.
ئەگەرچی تاوانی کوشتی نەیاران و بیرجیاوازان لە لایەن کۆماری جنایتکاری ئیسلامی پاش بە دەسەڵات گەیشتنی دەستی پێکرد، بەڵام لە کوردستان و لە لایەن سەلەفییەکان لە کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو و پاش قوڵبوونەوەی قەیرانی ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕژیم و ترس و خۆف لە بەهێز بوونی بزووتنەوەی شۆڕشگیرانەی کوردستان و بەرەی چەپ و سکولاری ئەم بزووتنەوە دەستی پێکرد. هەربۆیە و ئەگەرچی تاوانی تازەی سەلەفییەکان لە شارەکانی سنە و سەقز تازە نییە، بەڵام ئەم دوو تاوانە لە هەلومەرجی تازەی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا و بە تایبەت نزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی “ژینا ئەمینی” و ترس لە دەستپێکی سەر لە نوێی ئەم شۆڕشە و ترساندنی لاوان و ژنان و خەڵکی ناڕازی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بە دەستی سەلەفییەکان سازمان دەدرێت یا چاوپۆشی بە ئاشکرای لێ دەکرێت.
جەنایەتی سەلەفییەکان لە شارەکانی کوردستان لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە یەکێک لە تایبەتمەندی و خاڵە بەهێزەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و بە تایبەت بەرەی سوسیالیست و چەپی کوردستان لە ماوەی ٤٤ساڵی رابردوودا، دیفاعی لێبڕاوانە لە ئازادی بیروباوەڕ و ئەندێشە بووە. ئەم تایبەتمەندییەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کە دژ بە کۆماری ئیسلامی و سەلەفییە هاوبیرەکانییەتی، پێویستە بپارێزرێت و بەهێز بکرێت.
کۆمەڵە، پەلاماری دڕندانەی سەلەفییەکان لە شارەکانی سنە و سەقز بۆ سەر جیابیران و مرۆڤە ئازادیخوازەکان بە توندی مەحکووم و ڕسوا دەکات. لە هەمانحاڵدا داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان، بە تایبەت کرێکاران، ژنان، لاوان و بەرەی چەپ و ئازادیخواز دەکات لە بەرانبەر تاوانی قەتڵ، تیرۆر و پەلاماری سەلەفییەکان کە بە پشتیوانی و چاوپۆشی کۆماری ئیسلامی بەرێوە دەچێت بێدنگ نەبن و یەکگرتووانە لە دژیان ڕاوەستن.

دەبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ هەتاوی
٢٧ی جولای ٢٠٢٣

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەهاباد؛ بەردەوامی دەسبەسەر کران و نەزانین لە پێگەی سێ ئەندامی یەک بنەماڵە

ش جولای 29 , 2023
مەولود ئاتەشبار، سەعادەت تاشکە و یوسف ئاتەشبار، سێ ئەندامی بنەماڵەی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیان،تا ئێستاش چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەوولوود ئاتەشبار، سەعادەت تاشکە و یوسف ئاتەشبار، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیان، […]

You May Like