کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری، خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ناوبراو ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٨ بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە ڕاگوێزرا. دواجار لە ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٨ پاش دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٨، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، کاک ساختمانگەر بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبەکانی دژ بە ڕێژیم” بە ٥ ساڵ زیندانی تعزیری و بە تۆمەتی “. دژی ڕێژیم ” بە یەک ساڵ زیندانی تعزیری مەحکووم کرا. لەسەر بنەمای ئەم بڕیارە، لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستانەوە پشتڕاستکرایەوە و لە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ دا، داواکاری دووبارە دادگاییکردنی کاک ساختمانگەر لە دادگای باڵا ڕەتکرایەوە.