کامێران؛ ڕاگەیاندنی ناسنامەی ٢ کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئیسماعیل کەریمی”

ناسنامەی ٢ کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو بۆ کۆڵبەرنیوز بە ناوەکانی “خەلیل پەرندەک” و “یاسر نوری” ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری کامێران ١٠ چالاکی ژینگەیی بەشداربوو لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” دەستبەسەرکرد.
بە ڕاگەیاندنی ناسنامەی ٢ کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی “خەلیل پەرندەک” خەڵکی شاری ڕوانسەر و “یاسر نوری” خەڵکی شاری جوانڕۆ، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕاگەیەندراوی ناسنامە بۆ کۆڵبەرنیوز بۆتە ٨ کەس.
کۆڵبەرنیوز لە هەوڵدایە ناسنامەی لانیکەم ٢ دەستبەسەرکراوی دیکە ڕابگەیەنێت.

هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر خواردنگەی شاخ لە شەقامی کامێران بە ئاڕاستەی سنە، لانیکەم ١٠ کەس لە چالاکانی ژینگەیی بەشداربوو لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئیسماعیل کەریمی” دەستبەسەرکرد. ڕاپۆرتەکان دەڵێن لە کاتی دەستبەسەرکردندا، هێزە ئەمنیەکان لێدان و ئەشکەنجەی دەسنبەسەرکراوانیان کردووە.

سەرلەبەیانی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگە و لە هێزەکانی سەرچاوە سرووشتیەکانی شاری کامێران، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی “کانیشە”ی سەربە شاری کامێران لەگەڵ چالاکی دیکەی ژینگە بۆ ئەم ناوچەیە ڕۆشتبوون کە تووشی سووتانی زۆری جەستەی “٨ لە سەد” بوو. ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکانی بە فڕۆکەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازرابوو و بەهۆی سەختی برینەکانی لە بەشی چاودێری تایبەتی ئەم نەخۆشخانەیە خەوێندرابوو.

ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ تەرمی “ئیسماعیل کەریمی” لە نێو پێشوازی شکۆمەندی خەڵکی کامێران و کوردستان لە گوندی نەجەفاوای ئەم شارە بە خاک سپێردرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

ش جولای 27 , 2024
“نازم سەفەری” خەڵکی شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “دزاوەر”ی نەوسوود کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشت. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە “نازم سەفەری” نزیک ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی […]

You May Like