کرماشان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و بێئاگایی لە چارەنووسی دوو هاوڵاتی

ئاروین ئیقباڵی و سۆهەیب ئیقباڵی دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری پاوە، سەرەڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر بونیان، هێشتا بە بێئاگایی لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەمنی کرماشان بەسەر دەبەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئاروین ئیقباڵی و سۆهەیب ئیقباڵی هێشتا لە دەستبەسەری بەسەر دەبەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئاروین ئیقباڵی لە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی ئەمنی کرماشان گواسترانەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە تۆمەتەکانی دژی ئەو هاووڵاتیانە، زانیاریەک بەردەست نییە.

ئاروین ئیقباڵی کوڕی وشیار و سۆهەیب ئیقباڵی کوڕی موزەفەر، هاوڵاتیانی خەڵکی شاری پاوەن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بەردەوامی دەستبەسەرکرانی؛ گواستنەوەی کەمال لوتفی بۆ زیندانی کامێران

ج مه 17 , 2024
کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی جەماوەری١٤٠١ هێشتا دەستبەسەرە، بە کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی کامێران گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی جەماوەری ١٤٠١ی شاری دێولان هێشتا دەستبەسەرە، بە کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی کامێران گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو […]

You May Like