سێ کۆڵبەر بەتایبەت دوو کۆڵبەری تازە لاوی خەڵکی شارەکانی سەقز و دیواندەرە لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بە گوللەی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون کە دووانیان کۆڵبەری تازە لاوی خوار ١٨ ساڵن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شاخەوان فەیزی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی دیواندەرە “سەر”ی بریندار بووە، هەروەها سەرکەوت عەباسی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی سەقەز و دانا خەڵکی شاری سەقز کراونەتە ئامانج و بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە کە ئەم سێ کۆڵبەرە تازە لاوە بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە ناوەندە پزیشکییەکان و چارەسەریان بۆ کراوە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆڵبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆڵبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆڵبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.