ڕۆژنامەنووس ژینا مودەڕیس گورجی و مامۆستا فەریبا زەند کەریمی، کە هەردووکیان لە چالاکانی ناسراوی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سنەن، لە بەندی تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا ڕاگیراون و بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاردان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافی ژنان و هەروەها مامۆستا فەریبا زەندکەریمی، کە لە چالاکی بواری مافەکانی ژنانە، دوای دەستبەسەر و ڕفاندنیان لە شاری سنە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواستراونەتەوە و لە بەندی تاکاکەسی ئەم ناوەندە حکوومییە بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرە ملێ لە ژێر گوشارێکی لە ڕادەبەدەردان.