کامێران؛ دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

حەمید عەزیزی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران و مامۆستای گوندەکانی گازرخانی و پاڵنگانی سەر بەم شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، حەمید عەزیزی، مامۆستا لە گوندەکانی “گازرخانی” و “پاڵنگان”ی سەر بە شاری کامێران، دوای بانگهێشتکرانی بۆ بنکەی ئەمنییەتی بەشی پەروەردەی ئەم شارە، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. وێڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی ناوبراودا، هەوڵەکانی بنەماڵەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بێ ئەنجام ماونەتەوە.

حەمید عەزیزی دەرچووی دکتۆرایە لە زانستەکانی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی لە تاران.

تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکران، شوێنی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

 پیرۆز بێت ١٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی خوێندکار

ج دسامبر 6 , 2024
ئەمڕۆ هەینی ۱۶ی سەرماوەز ڕۆژی خوێندکارە. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریی له‌ ئێران، له‌ ماوه‌ی ۴۶ساڵی ڕابردوودا، گه‌لێك هه‌وراز و نشێوی بڕیوه‌ و سه‌ره‌ڕای زه‌ربه‌گه‌لێك كه‌ خواردوویه‌تی و خه‌ساره‌ت گه‌لێك كه‌ دیتویه‌تی، ئه‌مڕۆكه‌ بۆته‌ یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌‌كانی بزووتنه‌وه‌ ئازادیخوازە جه‌ماوه‌رییەکان له‌ ئێران و به‌ره‌و ئه‌وە ده‌چێ كه‌‌ له‌ ڕه‌وتی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و […]

You May Like