سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی هێمن محەممەدی

سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هێمن محەممەدی، شاخەوانی شاری سنە، هێشتا لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. ناڕوونیی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێمن محەممەدی، شاخەوانی ٤٠ ساڵانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتییەیان لە بەردەم ماڵەکەیدا لە گەڕەکی سەعدی لە سنە دەستگیر کردووە.

سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هێشتا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی لەبەردەستدا نییە. نادیاری لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گرتووخانەی ئێڤین؛ وریشه مورادی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا

ی نوامبر 10 , 2024
وریشە موردای، چالاکی سیاسی دەستبەسەر لە گرتووخانەی ئێڤین، بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وریشە موردای، چالاکی سیاسی خەڵکی سنە و ئەندامی «کژار» کە لە گرتووخانەی ئێڤین دەستبەسەرە، لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر «ئەبولقاسم سەڵەواتی» بە تۆمەتی «بەغی» سزای لەسێدارەدانی […]

You May Like