نەغەدە؛ دەستبەسەرکرانی مەحموود خودادادی و هێمن ڕەحیمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

دوو هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە بە ناسنامەی «مەحموود خودادادی و هێمن ڕەحیمی» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ١٦ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە، «مەحموود خودادادی و هێمن ڕەحیمی» بە جیاواز و توندوتیژانە لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەرکردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم پاش دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاوڵاتییە، پشکنینی ماڵەکانیان کردوون و زیانیان بە ماڵەکانیان گەیاندوون. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ دەرچوونی سزاکان بۆ ١٧ مامۆستا، دەرکرانی ٨ هاوڵاتی ڕاگەیەندرا

چ دسامبر 10 , 2025
١٧ مامۆستا لە کوردستان لەم ڕۆژانەی دواییدا  لەلایەن دەستەی سەرپێچییەکانی کارگێڕی پەروەردە و فێربوون سزادران وەکو دەرکردنی هەمیشەیی، دەرکردنی کاتی، دوورخستنەوەی کارگێڕی و خانەنشینی ناچاری. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، سزاکانی دەرچوو بۆ ١٧ مامۆستا لەم ڕۆژانەی دواییدا بە ئەوان ڕاگەیەندراوە و بەپێی […]

بابەتی پەیوەندیدار