نەغەدە؛ گواستنەوەی مەنسوور عەبدوڵڵازادە بۆ بەندیخانە دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی نەغەدە بە ناوی «مەنسوور عەبدوڵڵازادە» دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنییەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، مەنسوور عەبدوڵڵازادە، تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی گوندی «خەلیفان»ی سەر بە نەغەدە، دوای تێپەڕاندنی خولی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنییەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە. ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەریدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرا. لە کاتی ئەم هێرشەدا، مامۆڕەکان وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، مۆبایلەکەیان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە.
مەنسوور عەبدوڵڵازادە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە. سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین هەفتە بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا، تا ئێستا زانیارییەکی ڕوون دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە و بێسەروشوێنیی حەدیس حەقیقی

چ آوریل 22 , 2026
لەگەڵ تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی حەدیس حەقیقی، بڵۆگەرێکی تەمەن ٢١ ساڵەی کورد و خەڵکی ورمێ، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی دۆخ، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر، هێزە ئەمنییەکان بە هێرشی شەوانە بۆ سەر ماڵی باوکی حەدیس حەقیقی لە ورمێ و […]

بابەتی پەیوەندیدار