عومەر محەمەدی، خانەنشینی پەروەردە و فێرکردن، شاعیر و نووسەری ئەدەبیاتی منداڵانی شاری شنۆ بە کەفالەت لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە نۆزدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، عومەر محەمەدی، خانەنشینی پەروەردە و فێرکردن، شاعیر و نووسەری ئەدەبیاتی منداڵانی شاری شنۆ بە کەفالەتی ٧٠٠ ملیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.
ڕۆژی هەینی سی جۆزەردانی ١٤٠٤، عومەر محەمەدی لە ماڵەکەی لە گەڕەکی “سەلیم ئاوا” لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.
عومەر محەمەدی، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە بینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە.