
ئاسۆ عەلائەدینی، کرێکاری تەمەن ٤٢ ساڵ و دانیشتووی سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، ئاسۆ عەلائەدینی کوڕی عومەر، کرێکاری تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی گوندی هەوێی و دانیشتووی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستا، هەوڵەکانی خانەوادەکەی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخ و چارەنووسی بێ ئەنجامە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی ڕاگرتنی ئاسۆ عەلائەدینی دیاری نەکراوە و سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی یان تۆمەتەکانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

