شنۆ؛ ئەحمەد حاجی‌پوور بە لێدان و توندوتیژیی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکرا

ئەحمەد حاجی‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەرکرا و دوای لێدان و ئازاردانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، ئەحمەد حاجی‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا. بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژێم لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا توندوتیژییان بەکارهێناوە و لێیان داوە. هەروەها دوای دەستبەسەرکردنیشی، ئەحمەد حاجی‌پوور بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ فەرهەنگ دێهقان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

پ سپتامبر 17 , 2026
فەرهەنگ دێهقان، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ، لەدوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی و پاشان ماڵی بنەماڵەکەی، بە توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، فەرهەنگ دێهقان، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «دزێ مەرگەوەڕ» (دزێ) سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی […]

بابەتی پەیوەندیدار