شنۆ؛ ئازادی مەسعوود خەزری و ئەبوبەکر خاتەمی لە زیندان

مەسعوود خەزری و ئەبوبەکر خاتەمی، ٢ هاوڵاتی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارەدا ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مەسعوود خەزری و ئەبوبەکر خاتەمی، هەر یەکێکیان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی شاری شنۆ ئازادکران.

ئەبوبەکر خاتەمی، لە ٢٦ی ڕەشەمە و مەسعوود خەزری لە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون. دەستبەسەرکرانی ئەبوبەکر خاتەمی لە پەیوەست بە بەڕێوەچوونی جەژنەکانی نەورۆزەوە ئەنجامدرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە تۆمەتەکانی دژی ئەم ٢ هاوڵاتییانە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی نازەنین ئەلیاسی بە دانانی بارمتە

ج آوریل 11 , 2025
نازەنین ئەلیاسی، هاوڵاتی شاری مەهاباد، پاش ٤ مانگ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی ٤ ملیار تمەن لە زیندانی شاری ورمێ ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نازەنین ئەلیاسی، هاوڵاتی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٤ ملیار تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندانی شاری […]

You May Like