کامەران ئەفسەری، هاووڵاتی ٢٩ ساڵان و خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنیکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ کامەران ئەفسەری، هاووڵاتی ٢٩ ساڵان خەڵکی گوندی’ نێ’ لە مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا هێرشیان کردە ماڵی خێزانی ناوبراو و بە توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەرکرد. شایانی باسە هێزە ئەمنیەکان لەکاتی دەستبەسەری ناوبراو، لە دایکی ناوبراویان لێدان کرد و بە چەک لە سەری دایکیان داوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی ناوبراو، شوێنی مانەوە و چارەنووسی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.