بۆکان؛ دەستبەسەری مینا سوڵتانی، دایکی گیانبەختکردوو شەهریار محەمەدی لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

مینا سوڵتانی، دایکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا شەهریار محەمەدی، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکان دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ مینا سوڵتانی، دایکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا شەهریار محەمەدی، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە ماڵی گیانبەختکردوو شەهریار محەمەدی و بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە کۆڵبەرنیوزی گوت دەستبەسەری دایە مینا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەنجامدراوە.

شەهریار محەمەدی، لە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزە سەرکوتکەریەکانی ڕژیم لە بۆکان کوژرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی کاتی سیامەک هەیاسی

پ سپتامبر 12 , 2024
سیامەک هەیاسی، هاووڵاتی شاری بۆکان بە بارمتەی کاتی ٢ ملیار تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ سیامەک هەیاسی ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی سیامەک هەیاسی بە بارمتەی کاتی ٢ ملیار تمەن لە گرتوخانەی ورمێ ئەنجامدراوە. لە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، […]

You May Like