شنۆ؛ عومەر محەممەدی، شاعیر و نووسەر خەڵکی شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ زیندان گواسترایەوە

عومەر محەممەدی، شاعیر و نووسەری خەڵکی شنۆ، پاش سزادانی ٥ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و ٤ ساڵ زیندانیی دواخراو، لەکاتێکدا بۆ سزاکەی ڕەوانەی زیندان کراوە کە چەندین نەخۆشی درێژماوەی هەیە و لە زیندان دەرمان و چارەسەری بێبەشبووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عومەر محەممەدی، نووسەر و شاعیری تەمەن ٥٤ ساڵ خەڵکی شنۆ، پاش پێکدادان و کەشی ئەمنییەتی بەهۆی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل دەستبەسەرکرابوو، بەپێی سزای دادگای شۆڕشی شنۆ بە ٥ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و ٤ ساڵ زیندانیی دواخراو سزادراوە و پێش دوو مانگ سزای ناوبراو لە زیندانیی شنۆ ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تۆمەتی دژی ناوبراو بەهۆی چالاکییەکانی فەرهەنگی، پەروەردەیی و خولەکانی زمانی کوردی ڕاگەیەندراوە. بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو ئەم تۆمەتە دەڵێن ئەم تۆمەتە بێبنەما و دۆسیەسازی سیاسییە دژی ئەم چالاکەی فەرهەنگی.

دەگوترێت، عومەر محەممەدی دیسکی کەمەر، شەکرە، فشاری خوێن و لەکارکەوتنی گورچیلەی هەیە و لەکاتێکدا سزاکەی بەسەردەبات کە بێبەشە لە بینینی پزیشک و دەرمانی پێویست. ناوبراو دەبێت ڕۆژانە ٤ ژەم ئەنسۆلین بخوات، بەڵام لە زیندان ئەم پێویستییانەی بە تەواوی دابین نەکراوە.

عومەر محەممەدی لە ٢٩ جۆزەردانی ١٤٠٤، پاش هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترایەوە. ناوبراو بۆ چەندین مانگە چارەنووسی نادیارە و بەبێ دادگایی دادپەروەرانە، سزای سەنگین دەرچووە و جێبەجێکرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەشهەد؛ دەستبەسەرکرانی سێ چالاکوانیی مەدەنی لە ڕێوڕەسمی یادەوەریی پارێزەری گیانبەختکردوو

ج دسامبر 12 , 2025
سپیدە قۆلیان، پوران نازمی و نێرگز محەممەدی، سێ چالاکوانی مەدەنی ناودار لە ڕێوڕەسمی حەوتەمی خەسرەو عەلیکوردی بە توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢١ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ڕێوڕەسمی یادەوەری خەسرەو عەلیکوردی، پارێزەری گیانبەختکردووی و پارێزەری مافی مرۆڤ، سپیدە […]

بابەتی پەیوەندیدار