جوانڕۆ؛ ئازادی کاتی شەش چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی بە دانانی بارمتە

«ماهان ئەعزەمی، ئەدیب ساڵخوردە، کامران مورادی، محەممەد هیجرانی، هیوا وەیسی و یەحیا دەروێشی»، شەش چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای ١٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، بە شێوەیەکی کاتی و بەدانانی بارمتە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی رێبەندانی ١٤٠٤، «ماهان ئەعزەمی، ئەدیب ساڵخوردە، کامران مورادی، محەممەد هیجرانی، هیوا وەیسی و یەحیا دەروێشی»، شەش چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای نزیکەی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازادکران.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتیانە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جوانڕۆ و بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. دەوترێت دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکوانانە پەیوەندی بە چالاکییە مەدەنی و ژینگەییەکانیانەوە هەیە.

ئەم شەش چالاکوانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، دەرفەتی دیدارر لەگەڵ خێزان و بەدواداچوونی یاسایی کاریگەریان نەبووە و دۆخی ڕاگرتن و پرۆسەی دەستبەسەرکرانیان لەگەڵ نیگەرانیدا بەرەروو بووە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردنە کۆمەڵایەتی و توندوتیژانەکانی هاوڵاتییان و دەستبەسەرکرانی شەش هاوڵاتی تر

ی فوریه 8 , 2026
«دکتۆر حوسێن شوکری، سابر بەساتی، نوورەدین چەلەنگەر، فەرەج ئەرسەن، ئیلیاس جەوانمەرد و ئەحمەد شێخی»، شەش هاوڵاتی خەڵکی شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگای ئیلام، لە ماوەی هەفتەکانی دواییدا لە درێژەی دەستبەسەرکردنە بەرفراوان و توندوتیژانەکانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ١٩ی بەفرانبار تا ٦ی رێبەندانی ١٤٠٤، «دکتۆر حوسێن […]

بابەتی پەیوەندیدار